کوردپرێس:
نادر ڕۆستى وتەبێژى دەستەى گەشتوگوارى هەرێم لە پەیجى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک ئامارى هاتنى گەشتیارانى بۆ هەرێمى کوردستان لە شەوى سەری ساڵدا بڵاو کردەوە و بەپێی ئامارەکە لەماوەى ٢٥ تا ٣١ى کانونى یەکەمى ٢٠١٨ زیاتر لە ١٣٦ هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمى کوردستان کە بەبەراورد بە ساڵى ٢٠١٧ ، ١٥٢% زیادیکردووە کە ٥٤ هەزار گەشتیار بوو.
نادر ڕۆستى ئاماژەى بەوەش کردووە، " بەشی زۆری گەشتیاران لە خوار و ناوەڕاستی عێراقەوە هاتبوون کە بنکەکانی گەشتیار (هۆتێل و مۆتێل و گوندی گەشتیاری) پڕ ببوون لە گەشتیاران."
وتەبێژى دەستەى گشتى گەشتوگوزارى هەرێم ڕوونیشی کردەوە، ئەگەر هەر گەشتیارێک بە لایەنی کەمەوە ٢٠٠ دۆلاری بۆ بازاڕەکانی هەرێم هێنابێت ئەوە ٢٧ ملیۆن دۆلار هاتووەتە بازاڕەکانی هەڕێم. ئەوەشى بە هۆکارێکی "باش" زانى بۆ جوڵاندنی بازاڕەکان و بووژانەوەی ئابووری هەرێمی کوردستان.
Your Comment