هیچ هێزێکی ئەمریکی لە سووریاوە بۆ مەخموور نەگواستراونەتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی کۆمیتەی مەخمووری یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان، ئەو ڕاپۆرتانەی کە باس لە گواستنەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریاوە بۆ مەخموور دەکەن ڕەت دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەشاد گەڵاڵی بەرپرسی کۆمیتەی مەخمووری یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی بەغداد ئەلیەومدا ڕایگەیاند: هەواڵی داخڵ بوونی ژمارەیێک لە سەربازەکانی ئەمریکا بۆ بنکەی سەربازیی مەخموور ناڕاستە؛ لەم بنکە سەربازییەدا هێزێکی لقی سێهەمی پۆلیسی فیدراڵ و هێزێکی تۆپخانەی سوپای ئەمریکا بوونیان هەیە کە ژمارەیان ناگاتە 200 کەس.

گەڵاڵی جەختی لەوەش کردەوە کە هیچ ڕاوێژکارێکی سەربازیی ئەمریکا لە سووریاوە نەگەیشتووەتە مەخموور و زیادیشی کرد: ئەو زانییارییانەی کە لە خۆرهەڵاتی فوراتەوە وەدەست گەیشتووەن باس لەوە دەکەن کە ئەمریکییەکان پڕۆسەی مانەوەی خۆیان بۆ چورا مانگ درێژ کردووەتەوە.

ئەوەش لە حاڵێکدایە کە کەناڵی ئەلمەیادین پێشتر لە زاری چەند سەرچاوەیێکەوە ڕایگەیاند کە یەکەمین گرووپ لە سەربازانی ئەمریکا کە بریتی بوون لە 120 ئوتۆمبێلی سەربازی لە سووریا چوونەتە دەرەوە و گەیشتوونەتە بنکەیێکی سەربازیی نزیکی هەرێمی کوردستان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50714

Your Comment

You are replying to: .
captcha