فه‌رمانده‌یێکی پێشمه‌رگه‌: داعش له‌ ده‌وروبه‌ری شنگال خۆی ڕێک ده‌خاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رمانده‌یێکی پێشمه‌رگه‌ له‌ شنگال ده‌ڵێت: چه‌کدارانی داعش له‌ نزیکی شنگال و به‌ تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌کانی عێراق و سووریا له‌ خۆڕێکخستنه‌وه‌دان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، قاسم شه‌شۆ به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاندوووه‌: شنگال پڕه‌ له‌ هێز و لایه‌نی سیاسی که‌چی تا ئێستاش ڕه‌وشه‌که‌ی له‌ هه‌موو ڕوویێکه‌وه‌ له‌وپه‌ڕی خراپیدایه و‌ به‌ شه‌وان مه‌ترسیی داعش له‌سه‌ر خه‌ڵکی شنگال هه‌یه‌.

قاسم شه‌شۆ گوتیشی: "له‌ سنووری شنگال به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ی به‌عاج و سنووری سووریا که‌ له‌ ڕۆژئاوای شاری شنگاله‌، داعش له‌ خۆڕیکخستنه‌وه‌دایه‌."

شه‌شۆ ده‌ڵێ: "به‌پێی زانیارییه‌کانمان شه‌وان داعش له‌ چه‌ندان ناوچه‌ی سنووری به‌عاج باڵاده‌سته‌ و ئه‌و شاره‌ بوووه‌ته‌ قوربانیی ململانێی لایه‌نه‌ سیاسییه‌ ناشه‌رعییه‌کان و ڕۆژانه‌ خه‌ڵک باجه‌که‌ی ده‌ده‌ن. هه‌موو ڕۆژێکیش هێزه‌ نایاسایییه‌کان پێشلکاری به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌ ده‌که‌ن."

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ شنگال گوتیشی: "ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ ڕه‌وشی شنگال به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات چوونکه‌ ئه‌و هێزانه‌ ڕۆژانه‌ خه‌ڵک سزا ده‌ده‌ن و خه‌ڵک لێیان بێزار بوووه‌ و به‌رگه‌یان ناگرن و خه‌ڵک چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ن."

شایانی باسه‌؛ دوای ڕووداوه‌کانی 16ی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 2017 شنگالیش یه‌کێک بوو له‌و ناوچانه‌ی که‌وته‌ به‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانی حه‌شد و له‌و کاته‌وه‌ تا ئێستا ڕه‌وشی ئه‌و شاره‌ ناجێگیره‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50692

Your Comment

You are replying to: .
captcha