به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگهیاندوووه "ئه‌و هه‌واڵه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌لایه‌ن هه‌ندێک له میدیاكانه‌وه سه‌باره‌ت به بوونی ڕێككه‌وتن یان دانووستان له‌باره‌ی ڕێگه‌دان به هێزه‌كانی عێراق بۆ چوونه نێو خاكی سووریا به قووڵاییی 70 كیلۆمه‌تر بڵاو كرابوووهوه."
به‌پێی به‌یاننامه‌كه "هێزه عێراقییه‌كان ته‌واوی ئاماده‌یییان تێدایه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هه‌وڵێكی دزه‌كردن و هێزه‌كان له ئێستادا به شێوه‌یێكی ته‌واوه‌تی سنووره‌كانیان له‌گه‌ڵ سووریادا قایم كردوووه."
ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق داوای له میدیاكان كردبوو بانگه‌شه بۆ هه‌واڵی ناڕاست نه‌كه‌ن و پشت به لایه‌نه فه‌رمی و ڕێگه‌پێدراوه‌كان ببه‌ستن له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان.
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment