کوردپرێس:
لەکاتی بەشداری­کردن لە رێوڕەسمی کردنەوەی ژمارەیێک پڕۆژە لە گۆڕەپانی مەولانا لە شاری کۆنیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا گوتارێکی پێشکەشکرد و باسی لە پرۆسەی چارەسەری کرد.
ئەردۆغان گوتی "ئێمە گوتمان پرسی چارەسەری و بەردەمی ئەوانمان کردەوە، کەچی نزیک نەکەوتنەوە. بەڵام جارێکی دیکە چاوەڕێی پرۆسەی چارەسەری مەکەن، ئەو کارە تێپەڕی و چوو".
ناوبراو گوتيشى: "ویستمان له رێگه‌ی ئاشتییەوە پرسی كورد چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا، خه‌نده‌قیان له شاره گه‌وره‌كان لێدا، بۆمب ته‌قێندرانه‌وه. له ئه‌مڕۆ به‌دواوه با كه‌س له چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌رى ئاشتی نه‌مێنێته‌وه."
سەرۆککۆماری تورکیا راشیگەیاند، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا قسەی کردووە و دەبێ یەپەگە لە رۆژهەڵاتی فوراتدا بڕوات.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له سه‌ر هه‌نگاوه‌كانیان له سووریا به‌رده‌وام ده‌بن و ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنێك له رۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌كه‌ن و له‌م رووه‌شه‌وه په‌یامی ئه‌رێنییان له لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه وه‌رگرتووه.
ئەردۆغان گوتی "لەگەڵ ترەمپ قسەم کرد. پێویستە ئەمانە (یەپەگە) لە رۆژهەڵاتی فورات بڕۆن. ئەگەر نەڕۆن، ئێمە وەدەریاندەنێین. چوونکە ئەوانە بێزارمان دەکەن. مادام ئێمە هاوپەیمانی ستراتیژین لەگەڵ ئەمریکا، کەواتە ئەوەی پێویستە ئەنجامی دەدەین".
Your Comment