هاوپه‌یمانیی میحوه‌رى نیشتمانى: به‌م نزیكانه‌ ڕێچاری بابه‌تی به‌ربژێریی فه‌یاز بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌دۆزرێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هاوپه‌یمانێتیی میحوه‌رى نیشتمانی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكراى كرد که‌ له‌ چه‌ند کاتژمێری داهاتوودا ڕێچارێک بۆ بابه‌تی به‌ربژێریی فالح فه‌یاز بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌دۆزرێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مقدام جومێلی، په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانیی میحوه‌رى نیشتمانى به‌ هه‌واڵده‌ریی "عین العراق نیوز"ی ڕاگه‌یاندوووه‌: "تاکوو چه‌ند کاتژمێری داهاتوو ڕێچارێک بۆ كێشه‌ى فالح فه‌یاز كاندیدی وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌دۆزرێته‌وه‌ چوونکه‌ به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى به‌ده‌ستمان گه‌یشتوووه‌ له‌برى ئه‌و پۆسته‌ پۆستێكی دیكه‌ى باڵاى پێده‌درێت".

ناوبراو ڕوونیشی كرده‌وه‌ كه‌ به‌پێی گفتوگۆى نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له ‌دانیشتنى سێشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ى كابینه‌ى حكوومه‌ت به‌ سه‌رۆكایه‌تیی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌درێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50302

Your Comment

You are replying to: .
captcha