به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌نه‌راڵ ئۆستن رێنفۆرس فه‌رمانده‌ى فیرقه‌ی 4ی مارێنز له عێراق نه‌یشارده‌وه که پێویسته له‌و پرسه‌دا هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌نه ڕێککه‌وتن و پشتيوانیی وڵاته‌که‌شی بۆ حکوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی کوردستان له‌و بابه‌ته‌دا دووپات كرده‌وه.
ناوبراو گوتيشى: ئه‌مه یه‌کێکه له ئه‌رکه‌کانی حکوومه‌تی داهاتووی هه‌رێم و مه‌سروور بارزانیش که‌سێکی کارامه‌یه و له گرنگیی پاراستنی ئه‌منییه‌تی خه‌ڵکی تێده‌گات و من به شه‌وقه‌وه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌م کار له‌گه‌ڵ ئه‌و و وه‌زیری داهاتووی پێشمه‌رگه و به‌رپرسانی سه‌ربازیی ئه‌م ناوچه‌یه بکه‌م.
پێشتر چه‌ند جارێک ئه‌وه پێشنیاز کراوه که هه‌ولێر و هاوپه‌یمانان پێکه‌وه ڕۆڵیان له پارێزگاری کردن له ئه‌منییه‌تی که‌رکووک هه‌بێت به‌ڵام ره‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و داوایانه له‌لایه‌ن به‌غداوه سه‌ره‌نجام به خراپتربوونی دۆخی ئه‌و ناوچانه شکاوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment