به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نادیه موراد له کاتی سه‌ردانیدا بۆ شه‌نگال و له به‌رده‌م ژماره‌یێکی زۆری خه‌ڵکدا ڕایگه‌یاند: به‌و پاره‌یه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵاتی نۆبڵدا پێی به‌خشراوه نه‌خۆشخانه‌یێک بۆ ئافره‌تانی قوربانی ده‌ستدرێژیی ڕه‌گه‌زیی ده‌ست ڕێکخراوی داعش و نه‌خۆشانی شاره‌که‌ی ده‌کاته‌وه.
نادیه له درێژه‌ی قسه‌کانیدا سوپاسی هه‌ر دوو حکوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی کوردستانی کرد بۆ پشتگیری کردنی پلانه‌کانی و ڕایگه‌یاند که له داهاتوویێکی نزیکدا په‌یوه‌ندی به ڕێکخراوه مرۆیییه‌کانه‌وه ده‌کات بۆ ده‌ست کردن به بونیاتنان و ئه‌نجامدانی پلانه‌کانی.
شایانی باسه؛ ڕۆژی هه‌ینی (5ی تشرینی یه‌که‌می 2018) په‌یمانگه‌ی نه‌رویجیی خه‌ڵاته‌کانی نۆبڵ له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج له مه‌راسیمێکدا کچه کوردی ئێزدی ڕزگاربووی ده‌ستی داعش و دێنیس موکوێگی پزیشکی کۆنگۆیی وه‌ک براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئه‌مساڵ ئاشکرا کرد و ڕۆژی (10ی کانوونی دووه‌می 2018)ش خه‌ڵاته‌کانیان پێبه‌خشرا که به‌هاکه‌ی یه‌ک ملیۆن دۆلاره.
نادیه موراد له ساڵی 2014دا له لایه‌ن ڕێکخراوی داعشه‌وه ڕفێندرا و دوای ئازادبوونی له ده‌ستی داعش له به‌رواری (5ی کانوونی دووه‌می 2016) له لایه‌ن حکوومه‌تی عێراقه‌وه بۆ کاندیدی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی دیاری کرا.
سه‌رچاوه: میدیاکانی عێراق
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment