بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەیدەر شەشو، فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزیدخان لە شنگال ڕایگەیاند: "فڕۆکەکانی تورکیا پێنج بنکە و شوێنی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوچەی شلۆ و سەکینیێ لە رۆژئاوای چیای شنگاڵ کە هێزەکانی پەکەکه بە چڕی لەو شوێنانە هەیە بۆردومان کرد."
شەشۆ ئەوەشی وتووە: بۆردومانی تورکیا زیانی گیانیی هەبووە و بەم شێوەیە، نائارامی و نەسەقامگیرییێکی زیاتر بۆ رەوشی ژیان لە شنگاڵ بەرپا دەبێت.
ماوه‌یه‌كه توركیا هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆن له دژی په‌كه‌كه له‌ناو خاكی عێراق ده‌ستپێكردووه و بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش (نێوان باشوور و باكووری كوردستان) بۆردومان ده‌كات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment