به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌وار له‌تیف به‌رپرسی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن له فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراق له سیمینارێکدا ڕوونی كرده‌وه كه له مانگی شه‌شی 2014وه تاوه‌کوو مانگی 6ی 2018 به مه‌به‌ستی کۆچکردن 550 هه‌زار هاووڵاتی عێراق و هه‌رێمی کوردستانیان جێهێشتوووه و له ئێستادا له 47 وڵاتی جیهان نیشته‌جێن و له‌و ژماره‌یه‌ش 60 هه‌زاریان له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ناردنه‌وه‌دان، هه‌روه‌ها 25 هه‌زار په‌نابه‌ری عێراق و هه‌رێم له که‌مپه‌کانی یۆنان و به‌ڵکان به‌هۆی خراپی ژیانیان له‌مه‌ترسیدایه.
نه‌وار له‌تیف سه‌باره‌ت به ئاماری گیانله‌ده‌ستدانی کۆچبه‌ران وتی: له ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌دا 274 کۆچبه‌ر که هه‌وڵیان داوه به شێوه‌ی نایاسایی به‌ره‌و وڵاتانی ڕۆژئاوا بچن گیانیان له‌ده‌ست داوه و له‌و ژماره‌یه‌ش 144 که‌سیان بێسه‌روشوێنن و نه‌توانراوه ته‌رمه‌کانیان بدۆزرێته‌وه.
هه‌ر له ئاماره‌کانی فیدراسیۆنی په‌نابه‌راندا هاتوووه که له ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌ی ڕابردوودا حه‌وت هه‌زار که‌س دیپۆرت کراونه‌ته‌وه و له ئێستاشدا 60 هه‌زاری دیکه له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی دیپۆرتکردنه‌وه‌دان، هه‌روه‌ها له‌و ژماره‌یه 100 که‌سیان خۆیان کوشتوووه و 279 کۆچبه‌ریش له ڕێگه‌ی چوونیان بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا که‌وتوونه‌ته ده‌ست هێزه‌کانی به‌ره‌ی نوسره.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment