بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەلا كەریم برادۆستی بەرپرسی كۆمیتەی یەكێتیی لە ناوچەی برادۆست ڕایگەیاند: "لە ئێستادا فڕۆكەكانی سوپای توركیا كە بەشێكیان بریتین لە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان، ڕۆژانە بەردەوام لە سنووری ناوچەی برادۆست دەسووڕێنەوە و ئامانجیان لێدانە لە پارتی كرێكارانی كوردستان لەو ناوچانەی كە گومانیان لێی هەیە".
ناوبراو وتیشی: "سوپای توركیا بەردەوام گۆڕانكاری بەژمارەی هێزەكانی لەو ناوچانە دەكات، ئەوەش مەترسیە كە ساڵانە لەوەرزی سەرما و سۆڵەداو بەتایبەت لەم ساتەوەختەدا پەكەكە چالاكیەكانیان دژی سوپای توركیا ئەنجام دەدەن".
ئەوەشی ڕوون كردەوە بۆ ئەمساڵیش چاوەڕوان دەكرێت پەكەكە لە دژی سوپای توركیا لە خاكی هەرێم بەهەمانشێوەی ساڵی ڕابردوو چالاكیەكانیان دژی سوپای توركیا ئەنجام بدەن و ئەوەش مەترسی پێكدادانی قورس لە خاكی هەرێم دروست دەكات".
بەوتەی بەرپرسەكەی یەكێتیی ئەوەی مەترسیە بریتیە لەوەی، بەشێكی چالاكیەكانی پەكەكە دژی توركیا لەو ناوچانەیە كە زیاتر ئاوەدانیە و نزیک شوێنی نیشتەجێ بوونی هاوڵاتیانی سڤیلە.
سەرچاوە: SNN
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment