ئایدن مه‌عرووف: ده‌وڵه‌تی عێراق پێكهاته‌ی توركمانی په‌راوێز خستوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌ركرده‌یێكی به‌ره‌ی توركمانی ده‌ڵێت: سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق پێكهاته‌ی توركمانی له‌ عێراقدا په‌راوێز خستوووه‌ له ‌كاتێكدا توركمان پێكهاته‌ی سێیه‌مه‌ له‌ وڵات و له‌ هاوكێشه‌ی سیاسی و هاوكێشه‌كانی‌تردا قورساییی خۆی هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئایدن مه‌عرووف سه‌ركرده‌ له‌ به‌ره‌ی توكمان ڕایگه‌یاند: "عادل عه‌بدولمه‌هدی، توركمانی له‌ حكوومه‌تی نوێدا په‌راوێز خستوووه‌ و ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه‌ زۆرێک كێشه‌ هه‌یه‌ و گومانیش له‌باره‌ی هه‌ندێک له‌ وه‌زیره‌كانی نێو حكوومه‌ته‌كه‌ی هه‌یه‌."

به‌ وته‌ی ئایدن مه‌عرووف، ئه‌وان وه‌ک به‌ره‌ی توركمانی و پێكهاته‌ی توركمان له‌ عێراق هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌بێت له ‌به‌رانبه‌ر ئه‌و په‌راوێزخستنه‌ چوونكه‌ پێشینه‌یێكی مه‌ترسیداره‌ كه‌ سێیه‌م پێكهاته‌ی وڵات په‌راوێز بخرێت، له ‌كاتێكدا توركمانه‌كان كه‌سانی لێوه‌شاوه‌ و زۆر به‌توانایان هه‌یه‌ كه‌ ده‌كرێت له‌ دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا سوودیان لێوه‌ربگیرێت.

حكوومه‌تی نوێی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تیی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ند كرا و 14 وه‌زیر سوێندیان خوارد و ده‌ستبه‌كار بوون به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی و ململانێی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ تا ئێستا 8 وه‌زاره‌ت یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: خه‌ڵک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50170

Your Comment

You are replying to: .
captcha