بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵحى له به‌یاننامه‌یێكدا داواكه‌ی له سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق كردووه و جه‌خت ده‌كاته‌وه كه پێویسته حكوومه‌تێک دانه‌مه‌زرێنێت به‌بێ رێككه‌وتن و نوێنه‌رایه‌تى پێكهاته‌كان.
هه‌روه‌ها داواى لێ ده‌كه‌ن گوێ له هه‌ندێک سه‌ركرده‌ی شیعه‌كان نه‌گرێت، چوونكه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروست ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت دووری بخه‌نه‌وه له مافه‌كانى هه‌ڵبژاردنى توركمانه‌كان.
سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى به هه‌مان شێوه داوا له هادى عامرى ئه‌میندارى گشتى رێكخراوى به‌در ده‌كات هه‌وڵى لاواز كردنى توركمانه‌كان نه‌دات له ناوچه جێناكۆكه‌كاندا، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌پێویستی ده‌زانێت هه‌وڵى به‌هێزكردنیان بدات له‌ناو حكوومه‌تدا.
له كۆتاییدا داواش له په‌رله‌مانتارانى توركمان ده‌كات ئه‌گه‌ر نوێنه‌رى پێكهاته‌كه‌یان له حكوومه‌تدا نه‌بێت، ئه‌وه بایكۆتى دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بكه‌ن و نه‌بنه شاهیدێكى ساخته بۆ رازی كردنى كه‌سانى دیكه و فركسیۆنه سیاسیه‌كانى تر.
سەرچاوە: «بغداد الیوم»
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment