ئه‌مین به‌کر: عێراق له‌ سه‌روبه‌ندی قه‌یراندایه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی عێراق له‌ فراکسیۆنی گۆڕان ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ڕێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌ سیاسییه‌ عێراقییه‌كان له‌سه‌ر هه‌ر دوو پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌ و به‌رگری مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت ببێته‌ قه‌یران نه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا عێراق له ‌نێو قه‌یراندا بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مین به‌كر ئه‌ندامی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی عێراق له ‌فراكسیۆنی گۆران به‌ ئاوێنه‌ی ڕاگه‌یاند: عێراق له‌ قه‌یراندا نییه‌، مه‌ترسی هه‌یه‌ تووشی قه‌یران بێت.

ئه‌مین به‌كر گوتیشی: ڕێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌ سیاسییه‌ عێراقییه‌كان له‌سه‌ر هه‌ر دوو پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌ و به‌رگری مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت ببێته‌ قه‌یران نه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا عێراق له ‌نێو قه‌یراندا بێت.

ناوبراو پێشی وایه‌ له ‌ماوه‌یێكی كه‌مدا ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا دروست بوووه‌ تێده‌په‌رێنرێت و ڕاشی‌گه‌یاند: "هه‌ندێک قسه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتنه‌ ڕێككه‌وتن ئه‌وا كاندیدی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ بگۆردرێن به‌ كه‌سانی دیكه‌."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50111

Your Comment

You are replying to: .
captcha