به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش كه ماوه‌ی دوو ساڵ و مانگێكه له گرتووخانه‌ی سزا قورسه‌كانی پارێزگای ئه‌دیرنه زیندانی کراوه، له ڕێگه‌ی پارێزه‌ره‌كانییه‌وه نامه‌یێكی بۆ ڕۆژنامه‌ی لومۆندی فه‌ڕه‌نسی ناردوووه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه کردوووه که ڕۆژی 12ی کانوونی یه‌که‌می 2018 له‌سه‌ر یه‌كێک له‌و كه‌یسانه‌ی تۆمه‌ت خراوه‌ته پاڵی بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ دادگایی ده‌كرێت بۆیه داوای پشتیوانی و هاوئاهه‌نگی له لایه‌نگرانی هه‌ده‌په ده‌کات بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی بۆ دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
ده‌میرتاش له نامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "ئه‌م نامه‌یه‌تان له نێو ژووری تاكه‌كه‌سی گرتووخانه‌ی سزا قورسه‌كانه‌وه بۆ ده‌نووسم كه ماوه‌ی دوو ساڵ زیاتره تێیدا زیندانی كراوم. تاوه‌كوو ئێستا نزیكه‌ی پێنج هه‌زار ئه‌ندام و كادیری پارته‌كه‌م له‌به‌ر هه‌مان هۆکار ده‌ستبه‌سه‌ر كراون."
ده‌میرتاش نووسیویه‌تی: "تاوه‌كوو ئێستا 58 سه‌رۆک شاره‌وانی و نۆ په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له زینداندان. به‌هۆی كورد بوونمان و سیاسه‌ت كردنمان و داواكردنمان بۆ پاراستنی گیان و ماڵی هاونیشتمانیانمان كه مافی خۆمانه و به‌هۆیه‌وه جیاكارییێكی ڕوون و ئاشكرا له دژمان ئه‌نجام ده‌درێت، ئێمه‌یان خستوووه‌ته نێو زیندانه‌كانه‌وه."
هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په له نامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "داوای پشتیوانی و هاوئاهه‌نگیتان لێ ده‌كه‌م. تكا و هیوا ده‌خوازم له خه‌باتی دیموكراسی و ئازادی‌دا هاوكارمان بن و له‌و باوه‌ڕه‌شدام تواناكانتان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ گه‌یاندنی په‌یام و ده‌نگمان بۆ پێگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه پرسه‌كه بۆ ئێمه هێنده‌ی مان و نه‌مان گرنگه بۆیه داواتان لێده‌كه‌م ڕۆژی 12ی ئه‌م مانگه له‌سه‌ر یه‌كێک له‌و كه‌یسانه‌ی تۆمه‌ت خراوه‌ته پاڵم، بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ دادگایی ده‌كرێم. ئه‌گه‌ر بكرێت ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بن، پشتیوانی كردنمان و هاوئاهه‌نگی كردن بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌كانمان به‌رز ده‌نرخێنم".
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment