ته‌ڤگه‌ری ئازادی سکاڵا دژ به‌ کونسووڵی تورکیا له‌ هه‌رێم تۆمار ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ته‌ڤگه‌ری ئازادی به‌هۆی ناوزڕاندنیان له‌لایه‌ن كونسووڵی توركیاوه‌ داوای یاسایییان تۆمار كرد و پێیانوایه‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ توركه‌ زیاده‌ڕه‌وی كردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگای كوردستان له‌ بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگاری سلێمانی سكاڵای دژی هاكان قه‌ره‌چای كونسووڵی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆمار كرد چوونکه‌ كونسووڵی ده‌وڵه‌تی توركیا سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كردبوو بۆ داخستنی باره‌گاكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له‌ سنووری سلێمانی و هاوكات ته‌ڤگه‌ری ئازادی به‌ تیرۆریست ناو بردبوو.

له‌وباره‌یه‌وه‌ محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا هاوسه‌رۆكی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كوردستان ڕای‌گه‌یاند: كونسووڵی تورک له‌ هه‌رێم پێوه‌ره‌كانی تێپه‌ڕاندوووه‌ و و به‌و هۆیه‌وه‌ ناوی حزبه‌كه‌یانی وه‌ک تیرۆریست هێناوه‌ ته‌ڤگه‌ر سكاڵای بۆ سه‌ر کونسووڵی تورکیا تۆمار كردوووه‌.

ناوبراو وتیشی: كونسووڵی تورکیا سه‌روه‌ریی خاكی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی پێشێل كردوووه‌، ئێمه‌ له‌ ته‌واوی عێراق حیزبێكی سیاسی و فه‌رمین، لایه‌نگرمان هه‌یه‌ بۆیه‌ وته‌كانی كونسووڵی تورکیا تاوانێكی گه‌وره‌یه‌ به‌هۆیه‌وه‌ سكاڵامان له‌سه‌ر تۆمار كرد.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی ژیان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50017

Your Comment

You are replying to: .
captcha