به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کاکه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاندوووه: "ئه‌وانه‌ی له هه‌ڵبژاردن ده‌نگیان هێناوه ده‌یانه‌وێت به‌شداری له حکوومه‌ت بکه‌ن، ئێمه‌ش پێمان باشه به‌شداری بکه‌ن و ده‌مانه‌وێت حکومه‌تێک پێکبهێنین حکوومه‌تی زۆرینه بێت، ئه‌مه نه‌ک وه‌ک مه‌رج به‌ڵکوو پێمان باشه ئه‌وانه‌ی به‌شداری له حکوومه‌ت ده‌که‌ن شان بده‌نه به‌ر به‌رپرسیارێتی نه‌ک وه‌ک جاری پێشوو له نیوه‌ی ڕێگا به‌جێمانبهێڵن".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه پارتی به‌شداریی ڕاسته‌قینه به هه‌موو ئه‌و حیزبانه ده‌کات که به‌شداری حکوومه‌ت ده‌کرێت به‌ڵام وه‌ک ده‌زانرێت هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر که‌سه و قه‌باره‌ی خۆی بزانێت و وتیشی: "ناکرێت پارتی 45 کورسی هه‌یه، حیزبێکی وه‌ک گۆڕان 12 کورسی هه‌یه هه‌مان به‌شداری بێت، ده‌بێت هه‌ڵبژاردن پێوه‌ر بێت بۆ ئه‌و به‌شداری کردنه، واته ده‌بێت پێوه‌ری به‌شداری کردن هه‌ڵبژاردن بێت".
کاکه‌مین نه‌جار ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا به هه‌مان پێوه‌ری هه‌ڵبژاردن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌کێتییدا ده‌که‌ن وتی: "یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان 21 کورسی هه‌یه ئێمه‌ش 45 ناکرێت هه‌ردووکمان وه‌ک یه‌ک بین به‌ڵام حسابی خه‌بات و ماندوبوونیان ده‌که‌ین، ده‌کرێت موڕاعاتیان بکرێت، هاوکارییان بکرێت له به‌شی خۆمان زیاده بده‌ین به یه‌کێتی به‌ڵام له هه‌موو حاڵه‌تێک ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر پێوه‌ری هه‌ڵبژاردن".
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: "ده‌بێت حساب بۆ ده‌نگده‌ری پارتیش بکرێت، ئه‌گه‌ر ده‌نگده‌ری پارتی ده‌نگ ده‌دات به پارتی به‌ڵام له‌گه‌ڵ یه‌کێتییش وه‌ک یه‌ک بن که‌واته هه‌ڵبژاردن بۆ چییه؟"
نه‌جاڕ وتیشی: "کاک مه‌سروور به ته‌نها نییه له حکوومه‌ت ئێـمه هه‌موومان هاوکاری ده‌که‌ین و جه‌نابی سه‌رۆکیش هاوکاری ده‌کات، هه‌روه‌ها کاک نێچیرڤانیش که ئه‌زموونێکی زۆر باشی هه‌یه هاوکاری کاک مه‌سرور ده‌کات بۆیه من له‌و بڕوایه‌دام زۆر سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت له ئیداره‌دانی هه‌رێمی کوردستان."
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌گه‌ر گۆڕان داوای به‌ڵێنی لێکردن بۆ ئه‌وه‌ی که وه‌ک جاری پێشوو وه‌زیره‌کانیان له حکوومه‌ت ده‌رنه‌که‌ن؟ کاکه‌مین نه‌جار ده‌ڵێت: "ئێمه که‌سمان ده‌رنه‌کرد له حکوومه‌ت، جاری پێشووش که‌سمان ده‌رنه‌کرد له حکوومه‌ت، به‌ڵام دۆخێک هاته پێش که وای ده‌خواست سه‌رۆکی په‌رله‌مان ده‌وام نه‌کات چوونکه ئه‌گه‌ر وامان نه‌کردایه دۆخه‌که به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕۆیشت به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی په‌رله‌مان په‌یڕه‌وی ناوخۆ و یاسای په‌رله‌مان جێبه‌جێ بکات و کاری په‌رله‌مان بکات، بۆ ده‌ریان ده‌که‌ین؟".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment