زیانی هێرشه‌كه‌ی هاوپه‌یمانان و پێشمه‌رگه‌ بۆ سه‌ر داعش له‌ سنووری كفری ئاشكرا ده‌كرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ هاوكاریی هێزێكی زه‌مینی پێشمه‌رگه‌ بۆردومانی مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعشیان له‌ سنووری نێوان خورماتوو و كفری كرد و له‌ ئه‌نجامیشدا 8 چه‌كداری ئه‌و ڕێكخراوه‌ كوژران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌لا كه‌ریم شكور لێپرسراوی كۆمیته‌ی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتی به‌ ڕادیۆ نه‌وای ڕای‌گه‌یاند: "ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 3ی کانوونی یه‌که‌می 2018 فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردومانی مۆڵگه‌ و شوێنی چه‌كدارانی داعشیان له‌ سنووری ناحیه‌ی نه‌وجول له‌ نێوان خورماتوو و كفری كرد و ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ش به ‌هاوكاریی هێزێكی زه‌مینی كۆماندۆی هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌نجام درا و له‌ ئه‌نجامیشدا 8 چه‌كداری داعش كوژراون".

به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی دووپاتی كرده‌وه‌: بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان هیچ زیانێكی بۆ هاووڵاتییانی ئه‌و سنوره‌ نه‌بوووه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بۆردومانه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌واندا بوووه‌ چوونكه‌ داعش له ‌ئێستادا هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه‌ بۆ گوندنشینان و جووتیارانی ئه‌و ناوچه‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49979

Your Comment

You are replying to: .
captcha