ئامانجی ئەمریکا لە دروست کردنی بنکەی چاودێری لە سنووری تورکیا-سووریا

بەشی جیهان- سامۆێل سیسکەند دەڵێت: ئەمریکا بۆ ڕێگری کردن لە هەڵاتنی هێزەکانی داعش و سنووردار کردنی پاوانخوازیی تورکیا لە سووریا دەستی داوەتە دامەزراندنی بنکەی چاودێریی لە سنووری سووریا و تورکیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە دەیانەوێت لە سنووری نێوان تورکیا و سووریا لە چەند ناوچەیێکدا بنکەی چاودێری دابمەزرێنن.

سامۆێل سیسکەند، مامۆستای زانکۆی سەربازیی ئەمریکا لەو باوڕەدایە یەک لە ئامانجەکانی ئەمریکا لە دروست کردنی بنکەی سەربازیی چاودێری لە سنووری تورکیا و سووریا، بەرتەسک کردنی پاوانخوازییەکانی ئەنقەرە لە سووریا و هەروەها پاراستنی هێزە کوردەکانی سووریایە کە ئەمریکا لە سەرکەوتنی بە سەر داعشدا قەرزداری ئەو هێزانەیە.

ناوبراو لە یادداشتێکیدا کە لە ماڵپەڕی OpsLens بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت یەکێک لە کێشەکانی ئەمریکا لە ماوەی ئامادە بوونی لە سووریا پشتگیری کردنی کوردەکانی سووریا و دژایەتیی هاوپەیمانی ئەندامی ئەو وڵاتە لە ناتۆ واتە تورکیا بووە.

ئەمریکا لە کاتی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین ناڕەزایی خۆی بەو چەشنە دەربڕی کە "تورکیا دەڵێت ئامانجی ئێمە لە هێرش کردنە سەر عەفرین سەقامگیر کردنی ئەو ناوچەیە بەڵام ئەو ناوچە بۆ خۆی یەکێک لە ناوچە سەقامگیرەکانی سووریا بووە لە کاتی قەیرانی ئە وڵاتەدا".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 49927

Your Comment

You are replying to: .
captcha