به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لووتکه‌ی G-20 که له وڵاتی ئه‌رژه‌نتین و به به‌شداریی زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانی جیهان له‌وان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا، ڤیلادیمیر پووتین سه‌رۆکی ڕووسیا و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان به‌ڕێوه چوو، له کۆتاییدا ڕاگه‌یێندراوێکی بڵاو کرده‌وه.
له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا ئاماژه به‌وه کراوه که پرسه‌کانی وه‌ک ئه‌نجامدانی ھه‌ماھه‌نگی، ژێرخانی گه‌شه‌پێدان، ستراتێژی خۆراک و یه‌کسانی ڕه‌گه‌ز به وردی تاوتوێی له‌سه‌ر کراوه.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که له 31 خاڵ پێکدێت و به زۆری جه‌خت له‌سه‌ر ئابووری نێوده‌وڵه‌تی ده‌کرێته‌وه، ھاوکات ئاماژه به گرنگی پابه‌ندبوون به شیرازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌کرێته‌وه.
ھه‌ر له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا جه‌خت له‌وه کراوه‌ته‌وه که نابێت یاساکانی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی وڵاتان بخاته دۆخی لاواز و ڕاشگه‌یه‌نرا که پێویسته به‌شێکی ناوه‌ندی بازرگانی جیھانی چاکسازی تێدا بکرێت.
ھاوکات جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێ کردنی ته‌واوی ڕێککه‌وتننامه‌ی ژینگه‌ی پاریس کراوه‌ته‌وه و ئاماژه به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانکاری ژینگه‌ش کرا.
ھاوکات ئه‌مریکا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ڕێککه‌وتننامه‌ی ژینگه‌ی پاریس کشاوه‌ته‌وه به‌مه‌ش ته‌نھا ئه‌مریکا خاڵی په‌یوه‌ندیدار به گۆڕانکاری ژینگه‌ی له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا په‌سند نه‌کرد.
ھه‌ر له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی لووتکه‌ی سه‌رکرده‌کانی G-20 به توندی ئیدانه‌ی ھه‌موو جۆرێکی تیرۆر کرا.
له کۆتا خاڵی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که بڕیاری ئه‌وه درا که لووتکه‌ی G-20ی 2019 له وڵاتی ژاپۆن و ئه‌وه‌ی 2020یش له وڵاتی سعوودیه ئه‌نجام بدرێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment