بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتییەوە کرد، لەو پەیوەندییەدا لەسەر پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق گفتوگۆیان کرد.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەی بارەگای بارزانیدا هاتووە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لە هاوپەیمانێتیی ستراتیژی و بەردەوامیی هەوڵەکان بۆ خێراترکردنی پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەی نیشتیمانی کرایەوە. بۆ ئەوەی حکوومەتی داهاتوو بتوانێ بە ئەرکی خۆی بەرانبەر داخوازییەکانی ڕۆڵەکانی گەلی عێراق و پارێزگاری لە بەرژەوەندییە باڵاکان و قووڵکردنەوەی سەقامگیری و خوشگوزەرانی هەڵبستێت.
Your Comment