کۆرۆنا لە ئێران بووبەهۆی گیان لەدەست دانی 20 کەسی دیکە

بەشی ئێران- وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 20 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 132 هەزار و 95 حاڵەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشەمە 27ی بەفرانباری 1400 وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 3163 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 6 ملیۆن و 224 هەزار و 196 حاڵەت.

لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 20 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانیانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 132 هەزار و 95 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 6 ملیۆن و 66 هەزار و 819 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.

News Code 4750

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha