بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆکی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی دادگه‌ری کوردستان له‌میانی چاوپێککه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ شارپرێس ڕایگه‌یاند، ورده ورده ئاسۆی ئه‌و پیلان و به‌رنامه‌یه ده‌رده‌که‌وێت که له‌ده‌ره‌وه بۆ عێراق دارێژراوه و ئه‌مه‌ش هاوپه‌یمانی نێوان سه‌در و حه‌لبوسی و پارتی لێکه‌وته‌وه و خه‌ڵکیش به‌گشتی هه‌ستی پێکردووه و وڵاتانی دراوسێ و نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر هه‌ردوو به‌ره‌که‌دا دابه‌ش بوون.
ناوبراو وتیشی، ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت یه‌کڕیزی هیچ شتێکی وا له ئارادانیه و هه‌میش درۆیه‌کی شاخداربووه و ده‌ڵێت: شاندی یه‌کێتی و پارتی ئه‌گه‌ر رێکه‌وتنی هاوبه‌شیان هه‌یه و بۆ مافه‌کانی کورد له به‌غدان با بۆ خه‌ڵکی ئاشکرا بکه‌ن له‌سه‌ر چ بنه‌ڕه‌تێک له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان ڕێکه‌وتوون، ته‌نها له‌سه‌ر پۆسته‌کان ڕێکه‌وتوون نه‌ک مافه بنچینه‌ییه‌کان.
عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، له کوردستان ته‌نها له 20% کۆی هاووڵاتیان ده‌نگیان به پارتی و یه‌کێتی داوه و به‌چ مافێک به‌ناوی کورده‌وه ده‌چێـه به‌غدا و به‌ناوی کورده‌وه قسه‌ده‌کات.
شایانی باسە کۆمه‌ڵی دادگەری لە خولی رابردووی پەرلەمانى عێراق دوو کورسی پەرلەمانیان هەبوو، بەڵام له هه‌ڵبژاردنی ئەمجارەى پەرلەمانى عێراق تەنیا یەک کورسیان بەدەستهێناوە.
Your Comment