ئەمریکا داوا دەکات حکوومەتى عێراق بەپەلە پێکبهێندرێت

بەشی جیهان- ئه‌مریكا داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات به‌ زووترین كات حكوومه‌تی نوێ پێكبھێنێت، كه‌ داواكارییه‌كانی گه‌ل به‌دیبھێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق رایگه‌یاند، پێشوازی له‌ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خولی پێنجه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌ن، كه‌ به‌شێكه‌ له‌ پرۆسه‌ی دیموكراسی و سه‌روه‌ری خاكی عێراق.

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا سه‌رباری پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و جێگره‌كانی راشیگه‌یاند؛ عێراق رۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت له‌ سه‌قامگیری و ئاسایشی ھه‌رێمی، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌له‌ بكات له‌ پێكھێنانی حكوومه‌تی نوێ كه‌ ئیراده‌ی گه‌ل و داواكارییه‌كانیان به‌دیبھێنێت و كار بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاڵنگارییه‌كان و مافی مرۆڤ و ئاسایش و ئابووری عێراق.

News Code 4675

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha