بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نیوەڕۆی ڕۆژی17 كۆچبەر كە لە چەند خێزانێك و ژمارەیەك گەنج پێكهاتبوون، لەڕێی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە گەڕێندرانەوە هەرێم.
گۆڤار حسێن، یەكێك لە كۆچبەرەكانی كاروانەكە لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی، لەڕێی ڕێكخراوی (IOM)ــەوە و بە پاڵپشتیی ئەوان گەڕاونەتەوە.
ئەو كۆچبەرە، كە بەوتەی خۆی ماوەی دوو مانگ و 20 ڕۆژ لە سنوورەكانی بیلاڕوسیا ماوەتەوە، وتی، بەهۆی دۆخی دژواری ژیانیان لەو وڵاتە و لەسەر خواستی خۆیان گەڕاونەتەوە، بەجۆرێك لە كەمپە كاتییەكەیاندا ڕۆژانە تەنها یەك ژەم خواردنیان پێدراوە، كە ئەویش گەنمەكوتاو بووە.
نەیشاردەوە حكوومەتی هەرێمیش هیچ هاوكارییەكی نەكردوون.
”لەئێستاشدا زیاتر لە 600 كەس لەو كەمپەی وڵاتی بیلاڕوسیا ماونەتەوە، زۆرێك لەوانە چاوەڕێی دەرفەتێك دەكەن بۆ دەرچوون، بەڵام بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماوە ئەو ئەگەرە زۆر ئەستەمە”، كۆچبەرە گەڕاوەكە وای وت.
دووپاتیشی كردەوە، بەدرێژایی چەند ساڵی ڕابردوو ئەگەر مووچەی خانەنشینی باوكی نەبووایە، نەیدەتوانی شتێك بۆ منداڵەكەی بكرێت.
Your Comment