بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی یەکشەممە 5ی بەفرانباری 1400 وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 1857 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون و بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 6 ملیۆن و 184 هەزار و 762 حاڵەت.
لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 52 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانیانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 131 هەزار و 400 کەس.
شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 6 ملیۆن و 26 هەزار و 378 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.
Your Comment