بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکره‌وه، نێچیرڤان بارزانى پێشوازیی له شاندێکى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیى لایه‌نه شیعییه‌کان به سه‌رۆکایه‌تیى نوورى ئه‌لمالکى کرد، له دیدارێکدا دوایین پێشهاته‌کانى دۆخى سیاسیى عێراق، هه‌ڵبژاردنى 10ى ئۆکتۆبه‌رى ڕابردووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و نیگه‌رانیى ئه‌و لایه‌نانه‌ى له ئه‌نجامه‌کانى ناڕازین، پرۆسه‌ى یاسایى و تانه‌دان له ئه‌نجامه‌کانى تاوتوێ کران.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه، هه‌ردوولا هاوڕا بوون که وێڕاى ناڕه‌زایى و تێبینییه‌کان له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان، دۆخ و ته‌حه‌دییه‌کانى وڵات به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌ش و ئه‌وه ده‌خوازێت هه‌موو هێز و لایه‌نه عیراقییه‌کان به ڕه‌چاوکردنى به‌رژه‌وه‌ندیى گشتى و داهاتوى وڵات، بگه‌نه تێگه‌یشتنێکى هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان و تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌که و دامه‌زراندنى حکوومه‌تێک که وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى داواکاریى هاوڵاتیان بێت، بتوانێت به‌ره‌وڕووى ته‌حه‌دییه‌کانى ئێستا و داهاتووى وڵات ببێته‌وه و ئارامى و سه‌قامگیرى بپارێزێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، کێشه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، به‌رنامه‌ى کارى شانده‌که و دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانیان له هه‌رێمى کوردستان، چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ دۆخه‌که و هه‌وڵه‌کانى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان، ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى دیداره‌که بوو.
Your Comment