بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە توویتێكدا كە لە پێگەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی توویتەر كردوویەتی، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاندووە، دەستەی دادوەری لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2021ی عێراق بڕیاری داوە بە رەت کردنەوەی کاندیدانی سەربەخۆی عێراقی و دوو لە کورسیی کاندیدانی پارتی.
زێباری جەختیشی كردۆتەوە كە ئەو كارە لە رێگەی گەمەی سیاسییەوە كراوە و ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەلاڕێدا بردراوە، ئەوەشی بە بێهیواکەر وەسف كردووە.
هۆشیار زێباری ئاشكرای كردووە كە هەڵبژاردنەکان دادوەرانە و پاک بوون، بەڵام ئەنجامەکەی ناداپەروەرانە بوو.
پێشتر كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی ڕاگەیاندبوو و بەپێی ئەو ئەنجامەش، پارتی دیموكراتی كوردستان ٣٣ كورسیی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەدەست هێنابوو.
Your Comment