بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعد مەعن، بەڕێوەبەرى راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە وەزارەتى ناوخۆی عێراق ئاشکرایکرد، لەناوچەکانى باکوورى رۆژهەڵاتى بەغداوە، درۆنە هێرشبەرەکان بۆ سەر ماڵى مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق هەڵدراون.
سهعد مهعن ئاماژهی بهوهش كرد، ماوەى 10 بۆ 20 کیلۆمەتر درۆنهكان بە نزمی فڕیوون و هێرشەکەیان ئەنجامداوە، کە بەهۆیەوە 7 کەس له پاسهوانهكانی كازمی برینداربوون.
پێشتریش سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاندبوو، لە رێگەی مانگە دەستکردەکانەوە وێنەی ئەو شوێنەیان گرتووە، کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تێدا هەڵدراون.
Your Comment