واده‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی 8 وه‌زاره‌ته‌كه‌ی کابینه‌ی عه‌بدولمه‌هدی‌ ئاشكرا كرا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانیی نه‌سر له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیران له ‌ماوه‌ی دوو ڕۆژدا 8 وه‌زیره‌كه‌ پێشكه‌ش ده‌كات و ئاماژه‌ به‌ یه‌كلابوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆش ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24ی تشرینی دوهه‌می 2018 حه‌یده‌ر فوئادی په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانیی نه‌سر له‌ به‌یاننامه‌یێكدا ڕای‌گه‌یاندوووه‌: "وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ فالح فه‌یاز یه‌كلایی بۆته‌وه‌ و له‌ نێو په‌رله‌مانیشدا كۆده‌نگی له‌سه‌ر هه‌یه به‌و پێیه‌ی فه‌یاز شاره‌زایییێكی زۆری له‌ بواری ئاسایشدا هه‌یه‌."

به‌ وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق "پێویسته‌ بابه‌تی كابینه‌ی وه‌زاری یه‌كلایی بكرێته‌وه‌، پاشان بێینه‌ سه‌ر كردنه‌وه‌ی دۆسێی ئاژانس و ئه‌و ده‌زگایانه‌ی به‌ وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ‌ده‌برێن، ئه‌مه‌ش له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌ و گیر و گرفتانه‌ی كه‌ بارگرانیان بۆ هاووڵاتی عێراق دروست كردوووه‌.

ناوبراو گوتیشی: بڕیاریشه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ یاخود ڕۆژی دواتری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، عادل عه‌بدولمه‌ھدی ناوی كاندیداکان بخاته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان.

پێشتر په‌رله‌مانی عێراق له‌ كۆی 22 كاندید متمانه‌ی به‌خشی بوو به‌ 14 كاندید كه‌ له‌لایه‌ن عه‌بدولمه‌هدییه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌تی نوێ‌ پێشكه‌ش كرابوون.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39819

Your Comment

You are replying to: .
captcha