به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق گوتی: "هه‌نارده‌کردنه‌وه‌ی نه‌وتی که‌رکووک ئه‌نجامی گفتوگۆییێکی قووڵی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بوووه و یه‌که‌م هه‌نگاوه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ته‌واوی کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان."
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق گوتی: "ڕێککه‌وتنێکی سه‌ره‌تایی له نێوان حکوومه‌ته‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان کراوه و به گوێره‌ی ڕێککه‌وتنه‌که بڕێک نه‌وت هه‌نارده ده‌کرێت و ڕێژه‌که‌ی له نێوان 50 تا 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه ده‌بێت له ڕێگه‌ی ئه‌و بۆرییه نه‌وته‌ی له‌سه‌ر خاکی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان ڕاکێشراوه و له‌وێشه‌وه کۆمپانیای به بازاڕکردنی عێراق "سۆمۆ" سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی عێراقی له به‌نده‌ری جه‌یهان ده‌کات و ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست بۆ چاره‌سه‌رکردنی ته‌واوی کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان له نێوان حکوومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێم."
عاسم جیهاد گوتیشی: "ئه‌م ڕێککه‌وتنه په‌یوه‌ندی به سزاکانی سه‌ر ئێرانه‌وه نییه چوونکه پێشتر نه‌وتی عێراقی له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌کرا، دواتر به‌هۆی چه‌ند کێشه‌یێک وه‌ستێندرا. ڕووداوه تیرۆرستییه‌کان له پارێزگاکانی نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین هۆکارێک بوون. ئێستا وه‌زاره‌تی نه‌وت کار له‌سه‌ر دروست کردنی بۆڕییێکی دیکه‌ی نه‌وتی له‌سه‌ر هه‌مان ڕێگه ده‌دات به قه‌باره‌ی ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێکدا."
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment