بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەدا مێرگەسۆری، پەرلەمانتاری پێشووی كورد لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان-ی وتووە: قۆناغێكی نوێ لە نێوان ھەرێم و بەغدادا دەستی پێ كردووە و ھەنگاوی باش بۆ چارەكردنی كێشەكان نراون، چوونكە لە ساڵانی رابردوودا دەستەڵاتدارانی عێراق كێشە و ئاستەنگی زۆریان بۆ ھەرێمی كوردستان دروست كردبوو و دەشڵێت: "ھەر لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا، لەلایەن سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراقەوە چەندین بڕیار لە دژی ھەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی دەركراون".
لەبارەی دەست پێكردنی قۆناغی نوێ و گەییشتن بە رێككەوتن بۆ چارەكردنی كێشەكان، مێرگەسۆری ڕوونی كردەوە: "عادل عەبدولمەھدی، سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق، كەسێكی میانڕەوی عێراقە و دەیەوێ كێشەكانی لەگەڵ ھەرێمی كوردستاندا چارە بكات و كۆتایی بەو قۆناغە بێنێ كە پێشتر حكوومەتی عێراق لەبری ھەماھەنگی و ھاوكاری، دژایەتیی ھەرێمی كوردستانی دەكرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment