هاوپه‌یمانێتیی بنیاتنانه‌وه‌: ئه‌مریکا چه‌ندین ڕێڕه‌وی نافه‌رمی له‌ نێوان عێراق و سووریا ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی بنیاتنانه‌وه‌ باس له‌ کرده‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا ده‌کات بۆ کردنه‌وه‌ی چه‌ندین ڕێڕه‌وی نافه‌رمی له‌ نێوان عێراق و سووریا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حامد مووسه‌وی به‌ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی "الاتجاه‌"ی ڕاگه‌یاند: هێزه‌کانی ئه‌مریکا چه‌ندین ڕێڕه‌وی نافه‌رمی له‌ نێوان عێراق و سووریا ده‌که‌نه‌وه و هه‌مبه‌ر بڕیاری ئه‌مریکا بۆ جێبه‌جێ‌کردنی پڕۆژه‌یێکی مه‌ترسیدار له‌ سنووره‌کانی عێراق و سووریا هۆشداری ده‌دات.

ناوبراو جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ ئه‌مریکا ئێستاکه هه‌وڵه‌کانی‌ بۆ دوورکردنه‌وه‌ی هێزی به‌رخۆدان و حه‌شدی شه‌عبی له‌ سنووره‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ سووریا چڕ ده‌کاته‌وه‌ و ده‌شڵێت: ئاماده‌بوونی سوپای عێراق له‌ ناوچه‌ی "صحرای الحضر" له‌ سنووره‌کانی ئه‌و دوو وڵاته‌ به‌ بۆنه‌ی ڕووبه‌ری فراوانه‌وه‌ لاوازه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39722

Your Comment

You are replying to: .
captcha