کوردپرێس:
میران محەمەد، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەو بارەیەوە رایگەیاند: لە دانیشتنەكانی داهاتووی پەرلەماندا، كێشەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان فڕۆكەخانەی سلێمانی و توركیا، دەخەینە بەرنامەی كار و لەسەر ئەو بابەتەش، وەزیری دەرەوە یان گواستنەوەی عیراق بانگهێشتی پەرلەمان دەكەین.
لەبارەی ئەو یاداشتەی نوێنەرانی كورد كە بەمەبەستی دەست­پێكردنەوەی گەشتەكانی نێوان فڕۆكەخانەی سلێمانی و فڕۆكەخانەكانی توركیا، ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانیان كردووە، پەرلەمانتارەكەی یەكێتی وتی: لە هەوڵەكانمان بەردەوام دەبین تاوەكوو ئەنجامێكی دەبێت.
Your Comment