به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڤیلادیمیر پووتن له كۆنگره‌یێكی ڕۆژنامه‌وانیدا پاش به‌شداری كردنی له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی خۆرئاوای ئاسیا كه له سه‌نگافووره به‌ڕێوه‌چوو وتی: ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌گشتی و ئه‌ورووپا به تایبه‌ت ده‌یه‌وێ ڕێگر بێت له دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شه‌پۆلی كۆچبه‌ران به‌ره‌و ئه‌ورووپا ئه‌وا پێویسته یارمه‌ت به خه‌ڵكی سووریا بده‌ن و دوور بكه‌ونه‌وه له لایه‌نگیریی سیاسی و ده‌بێ پشتیوانی له پرۆسه‌ی سیاسی بكه‌ن له‌و وڵاته.
ناوبراو جه‌ختیشی كرده‌وه كه گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ سووریا پێویسته به شێوه‌یێكی ئیجاری بێت و پێویسته زه‌مینه‌ی له‌باریش بڕه‌خسێنرێت بۆ په‌نابه‌ره گه‌ڕاوه‌كان كه ئه‌وه‌ش ته‌نها له ڕێی پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سووریاوه ده‌بێت.
هه‌ر له لێدوانه‌كه‌یدا پووتن ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌ی پیشان دا بۆ كاركردن له‌پێناو ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سووریا و ڕای‌گه‌یاند که ڕووسیا كار له‌و سێكته‌رانه ده‌كات كه سوود و به‌رژه‌وه‌ندییان بۆ هه‌ردوولا ده‌بێت.
سه‌رچاوه: سبه‌ی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment