بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادگای دادی ئه‌ورووپی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له بڕیارێكی نوێ‌دا رایگه‌یاند: "له نێوان 2014 بۆ 2017 هێشتنەوەی پارتی كرێكارانی كوردستان لە لیستی تیرۆر ناحه‌قی بووە". به‌پێی حوكمه‌كه‌ی دادگای یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئه‌نجوومه‌نی وڵاتانی ئه‌ندام بۆ بڕیار و رێكاری ده‌ركراو، هۆكاری پێویستیان نه‌خستووه‌ته‌ڕوو، كه په‌كه‌كه-یان لەو ساڵانەدا لە لیستی تیرۆردا هێشتووەتەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا دادگاکەی لۆكسمبۆرگ رایگەیاند: "رێکارە یاساییە نوێیەکانی ئەنجوومەنی ئەورووپا ئەوە دەخوازێ پەکەکە لەناو ئەو لیستەدا بمێنێتەوە و ئەكاونته بانكییەکان و سه‌رمایه‌كه‌شی بهسڕكراوی ده‌مێنێتەوە".
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، پارتی كرێكارانی كوردستان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه به‌هێزی چه‌ک و هێرش هه‌وڵی دروست كردنی ده‌وڵه‌ت یاخود ئۆتۆنۆمی له باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا دەدات و له ئه‌نجامیشدا هه‌زاران كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
پەکەکە 40 ساڵە دامەزراوە و عەبدوڵڵا ئۆجەلان کە لە ئیمراڵی زیندانی کراوە رێبەری پارتەکەیە. پەکەکە ماوەی نزیکەی 20 ساڵە لەلایەن ئەمریکا و ئەورووپاوە خراوەتە لیستی رێکخراوە "تیرۆریستییەکان". ئەو وڵاتانە خەباتی پەکەکە دژی تورکیا بە نایاسایی و دژی سەروەری وڵات دەزانن. پەکەکەش چەندینجار هەوڵیداوە لەو لیستە بهێندرێتە دەرەوە بەڵام تاوەکوو ئێستا ئەنجامی نەبووە.
دوایین بڕیاری ئەمریکاش لەبارەی سێ سەرکردەی پەکەکە جارێکی دیکە ئەو پارتە کوردییەی نیگەران کردەوە، کاتێک ئەمریکا دوای گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا بڕیاریدا بڕی 12 ملیۆن دۆلار وەک بەخشش بدات بە هەر کەسێک کە زانیاری لەبارەی شوێنی جەمیل بایک، موراد قەرەیڵان و دووران کاڵکان بە هێزەکانی ئەمریکا بدات، بۆ ئەوەی بیانکاتە ئامانج.
سەرچاوە: ڕووداو
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment