به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كریستۆڤه‌ر گیكا جێگری فه‌رمانده‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌ڵه‌تی دژ به داعش له ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفراسێكهوه له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكادا ڕایگهیاندوووه که تۆپبارانی باكووری سووریا له لایه‌ن توركیاوه دۆخی ناوچه‌كه‌ی ئاڵۆز كردوووه و ده‌بێت له بری تۆپبارانی سنووره‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا چاو بخرێته سه‌ر شكستهێنان به داعش.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه: له ئێستادا بوونی هاوپه‌یمانان له شارۆچكه‌ی مه‌نبه‌ج بۆ ڕێگری كردنه له گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش و به‌دیهێنانی كه‌شێكی ئارام له‌گه‌ڵ هاندانی ئاواره‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا سنووری سووریایان تۆپباران كرد و دواتریش وه‌ک په‌یامێک بۆ ئه‌نقه‌ره بۆ ڕاگرتنی تۆپبارانه‌كان، ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی سوپای هاوپه‌یمانان و یه‌په‌گه له سنووره‌كانی سووریا به‌ڕێوه چوو.
سه‌رچاوه: KNN
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment