شاندی پارتی لەگەڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسی کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کردستان- سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم لەگەڵ شاندی پارتی کۆ بووەوە و گفتوگۆیان له‌باره‌ی دوایین گۆڕانکارییه‌کانی عێراق و ناوچه‌که‌ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوسینگه‌ی سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، شەوی هەینی محه‌مه‌د حه‌لبوسی پێشوازیی له‌ شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، له‌ دیمانه‌که‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی دوایین گۆڕانکارییه‌کانی عێراق و ناوچه‌که‌ کرا و بیروڕا له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ئاڵوگۆڕ کران.

ئاماژە بەوەش کراوە، تاوتوێی لێکتێگه‌یشتن و گفتوگۆی سیاسی نێوان لایه‌نه‌کان له‌ قۆناغی داهاتوودا کراوە.

ماوەی سێ رۆژە شاندێکی پارتی سەردانی بەغدای کردوە بۆ کۆبونەوەکە لەگەڵ لایەنەکانی عێراق بەمەبەستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق، ئەوەش لەکاتێکدایە تا ئێستا ئه‌نجامی کۆتایی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌لایه‌ن کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه‌ رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.

شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان پێکهاتوون له‌ هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رۆکی شاندی پارتی، هه‌ریه‌ک له‌ جه‌عفه‌ر ئیمنکی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و ئومێد سه‌باح و فارس عیسا.

News Code 3952

Your Comment

You are replying to: .
captcha