کوردپرێس:
لە كۆنفرانسەكەدا كۆمەڵێك لە شارەزایانی چەندین نەتەوەی جیاواز و ولاتی جیاواز، لە ڕووسیا، ئازەربایجان، ئەرمینیا، توركیا، سووریا و عێراق و كورد بەشدارییان كردبوو كە پێكھاتبوون لە: مارینین ئ.ئ، لوكیانۆڤ.گ.پ، ترۆفیمچوك .گ.پ، پاتیێڤ.ف.ئ، سەرتیپ عەلی، كاروان یاروەیس، د.ھونەر ئەمین، شاخەوان ھەركی).
كۆنفرانسەكە بەوتەی سەرۆكی رێكخراوی ناوبراو (سوارە شاكەلی) دەستی پێكرد، سەرەتا خۆشحاڵی خۆی بۆ ئامادەبوان و میوانەكانی كۆنفرانسەكە دەربڕی، پاشان ئاماژەی بە كار و چالاكییەكانی پێشووی ڕێكخراوەكە كرد و تیشكی خستە سەرپلانەكان بۆ ئایندە، ئاماژەشی بەزیادكردنی خواستی لێكۆڵەرەوە گەنجەكان كرد، لەسەر كوردناسی.
هەروەک داواشی كرد كە پێویستە لەسەر ھەموو لایێک لە لێكۆڵینەوەكانیاندا رەچاوی ئەتەكییەتی ئەكادیمی-بكەن و خۆیان بە دوور بگرن لە بیروبۆچوونە سیاسییەكان و رەگەزپەرستی.
لەمیانی كۆنفرانسەكەدا تیشك خرایە سەر لایەنە جیاوازەكانی كێشەی كورد، ھەموو پێكەوە جەختیان لەوە كردەوە زمانی گفتوگۆ تەنھا رێگایێكە بۆ گەیشتن بە پرۆسەی چارەسەر و تەنھا میكانیزمێكە بۆ دووركەوتنەوە لە توندوتیژی و چارەسەركردنی ئەو خاڵانەی كە بوونەتە جێی ناكۆكی لەنێوان لایەنەكاندا.
*لە pukmedia وەرگیراوە
Your Comment