لە ڕووسیا كۆنفرانسێک لەبارەی كێشەی كوردەوە بەڕێوە چوو

بەشی جیهان- پاشنیوەڕۆی دوێنێ شەمە 10ی تشرینی دووهەمی 2018 لە مۆسـكۆی پایتەختی روسیای فیدراڵ، یەكەمین كۆنفرانسی زانستیی كۆمەڵەی لاوانی كوردناسی لەژێر ناونیشانی "بارودۆخی نوێی كێشەی كورد لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست-دا"، بەڕێوە چوو.

کوردپرێس:

لە كۆنفرانسەكەدا كۆمەڵێك لە شارەزایانی چەندین نەتەوەی جیاواز و ولاتی جیاواز، لە ڕووسیا، ئازەربایجان، ئەرمینیا، توركیا، سووریا و عێراق و كورد بەشدارییان كردبوو كە پێكھاتبوون لە: مارینین ئ.ئ، لوكیانۆڤ.گ.پ، ترۆفیمچوك .گ.پ، پاتیێڤ.ف.ئ، سەرتیپ عەلی، كاروان یاروەیس، د.ھونەر ئەمین، شاخەوان ھەركی).

كۆنفرانسەكە بەوتەی سەرۆكی رێكخراوی ناوبراو (سوارە شاكەلی) دەستی پێكرد، سەرەتا خۆشحاڵی خۆی بۆ ئامادەبوان و میوانەكانی كۆنفرانسەكە دەربڕی، پاشان ئاماژەی بە كار و چالاكییەكانی پێشووی ڕێكخراوەكە كرد و تیشكی خستە سەرپلانەكان بۆ ئایندە، ئاماژەشی بەزیادكردنی خواستی لێكۆڵەرەوە گەنجەكان كرد، لەسەر كوردناسی.

هەروەک داواشی كرد كە پێویستە لەسەر ھەموو لایێک لە لێكۆڵینەوەكانیاندا رەچاوی ئەتەكییەتی ئەكادیمی-بكەن و خۆیان بە دوور بگرن لە بیروبۆچوونە سیاسییەكان و رەگەزپەرستی.

لەمیانی كۆنفرانسەكەدا تیشك خرایە سەر لایەنە جیاوازەكانی كێشەی كورد، ھەموو پێكەوە جەختیان لەوە كردەوە زمانی گفتوگۆ تەنھا رێگایێكە بۆ گەیشتن بە پرۆسەی چارەسەر و تەنھا میكانیزمێكە بۆ دووركەوتنەوە لە توندوتیژی و چارەسەركردنی ئەو خاڵانەی كە بوونەتە جێی ناكۆكی لەنێوان لایەنەكاندا.

*لە pukmedia وەرگیراوە

News Code 39440

Your Comment

You are replying to: .
captcha