بەرهەم ساڵح سبەینێ سەردانی چەند وڵاتێكی کەنداو دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سبەینێ یەکشەممە سەرۆک کۆماری عێراق دەست دەکات بە گەشتێکی بۆ ناوچەی کەنداو، کە لەسەر بانگهێشتنامەی فه‌رمیی ژمارەیێک لە سەرکردەکانی دەوڵەتانی کەنداو ئاڕاستەی کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌م سه‌ردانه‌ی بەرهەم ساڵح یه‌كه‌م سه‌ردانی فه‌رمییه‌ له‌ دوای هه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌رۆک كۆمار بۆ دەرەوەی وڵات و وڵاتانی ناوچەکە ئەنجامی دەدات.

‎له‌ دەستپێکی گەشتەکەیدا بەرهەم ساڵح وڵاتی کوەیت بێت کە لەسەر بانگهێشتنامەیێکی پێشتری شێخ سەباح ئەلئەحمەد ئەلسەباح میری دەوڵەتی کوەیتە، بڕیارە سه‌رۆک كۆماری عێراق له‌ سەردانەکەی بۆ کوەیت چەندین دۆسیە گرنگ تاوتوێ بكات، دیارترینیان گفتوگۆ کردنه‌ لە بارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی هەردوو وڵات و رێوشوێنەکانی گەشەپێدانیان.

‎گەشتەکەی ناوبراو بۆ ناوچەی کەنداو و وڵاتانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و چەند وڵاتێكی دراوسێی تریش دەگرێتەوە.

‎نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاندووە: "ئامانجی گەشتەکە هەوڵدانی عێراقە بۆ بنیاتنان و دامەزراندنی باشترین پەیوەندی لە روانگەی قوڵایی رەهەندە عەرەبی و کەنداوییەکەی، هاوکات بۆ چەسپاندنی بنەماکانی هاوسێیەتی باش و تەواوکاری ئابووری و پەرەپێدان و بوژانەوە و گەشەسەندنی کلتوری هاوبەشدا بەو جۆرەی خزمەتی گەلانی ناوچەکە دەکات و چەمکەکانی هاریکاریی نێودەوڵەتی فراوان و بەهێز دەکات".

سەرچاوە: مەوازین نیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39429

Your Comment

You are replying to: .
captcha