بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کاتژمێر ١٠ بەیانی ئەمڕۆوە، پەکەکە هێرشی کردووەتە سەر سەنگەرێکی سوپای تورکیا لە نزیک دەروازەی سەرزێری سەر بە ناحیەی کانی ماسی لە سنووری قەزای ئامێدی و بەوهۆیەوە سنروری نێوان هەرێم و تورکیا داخراوە.
پەکەکە لە هێرشەکەیدا سەنگەری سوپای تورکیایان تۆپباران کردووە و لە بەرامبەریشدا سوپای تورکیا وەڵامی داوەتەوە بەڵام تا ئێستا زیان و زەرەکانی شەڕو پێکدادانەکە نەزانراوە.
دەروازەی سەرزێری دەکەوێتە سنووری نێوان هەرێم و تورکیاوە لە سنووری قەزای ئامێدی و لە ساڵی ٢٠١٦دا بەفەرمی کراوەتەوە.
سەرچاوە: ئین ئاڕتی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment