حه‌سه‌ن ڕۆحانی: سزاكانی ئه‌مه‌ریكا گه‌لی ئێران ملكه‌چی هیچ بڕیارێک ناكات

به‌شی ئێران/ کوردی- سه‌رۆک كۆماری ئێران ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ هه‌وڵ ده‌ده‌‌ین سزاكانی ئه‌مه‌ریكا دژی ئێران كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كه‌رتی وه‌به‌رهێنه‌ران نه‌بێت و ده‌شڵێت: "سزاكانی ئه‌مه‌ریكا گه‌لی ئێران ملكه‌چی هیچ بڕیارێک ناكات".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 5ی تشرینی دووهه‌می 2018 له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنی قۆناغی دووه‌می سزاكانی ئه‌مه‌ریكا به‌ سه‌ر ئێراندا حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک كۆماری ئێران له ‌میانی كۆنفرانسێكدا ڕایگه‌یاند: "كه‌رتی وه‌به‌رهێنه‌رانی ئێران توانایێكی باشی هه‌یه‌ و هه‌وڵ ده‌ده‌ین سزاكانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ری نه‌كه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و كه‌رته‌".

ڕۆحانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد که‌ سزاكانی ئه‌مه‌ریكا گه‌لی ئێران ملكه‌چی هیچ بڕیارێک ناكات.

قۆناغی دووه‌می سزاكانی ئه‌مه‌ریكا به‌ سه‌ر ئێراندا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 5ی تشرینی دووهه‌می 2018 كاتژمێر 8:00ی به‌یانی چوونه‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه که‌‌ دوای كشانه‌وه‌ی تاكلایه‌نه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دێت له‌ ڕێککه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی ساڵی 2015 له‌گه‌ڵ ئێراندا.

له‌ سزاكه‌دا زیاتر له‌ 700 كه‌سایه‌تی و ده‌زگا و كه‌شتی و فڕۆكه‌ ده‌خرێنه‌وه‌ نێو لیستی سزاكان له‌وانه‌ بانكه‌ گه‌وره‌كانی ئێران، كه‌رته‌كانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و كۆمپانیاكانی هه‌نارده‌كردن.

له‌باره‌ی سزاكانیشه‌وه‌ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتی: "ئه‌و گورزه‌ سزایه‌ توندترینه‌ له‌ مێژووی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوووه‌كاندا و ئیتر تاران له‌ دۆخێكی باشدا نابێت".

شایانی باسه‌؛ دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ بڕیاری دا به‌ كشانه‌وه‌ له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند كه‌ به ‌دوو قۆناغی 90 بۆ 180 ڕۆژی سزاكانی سه‌ر ئێران دووباره‌ جێبه‌جێ ده‌كرێنه‌وه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا دوای 90 ڕۆژ قۆناغی یه‌كه‌می سزاكان له‌ 7ی ئابدا چوووه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، دوای ته‌واوبوونی ئه‌و ماوه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا دیاری كردبوو كه‌ 180 ڕۆژ بوو.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی ئێران

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39318

Your Comment

You are replying to: .
captcha