کوردپرێس:
لە ڕاگەیەنراوەکەدا کە لە هەژماری تویتەری ئەنجومەنی ئاسایش هەرێم-دا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە کە "ھێرشە تیرۆریستییەکان له‌ڕێگەی ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژکراوەکان لە کەرکووک و مووسڵ سەری ھەڵداوەتەوە، تیرۆرکردنی موختارەکان و بەئامانجگرتنی وێستگەکانی کارەباش بەردەوامه".
هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، بەدرێژایی مانگی تشرینی یەکەم، ٤٠ هێرش له‌ڕێگه‌ی بۆمبی چێندراو ئه‌نجامدراون، كه تێیاندا ئۆتۆمبێل و بازگه‌ی پۆلیسی فیدراڵی و بنكه‌ی سه‌ربازيی و باره‌گا و كه‌سایه‌تییه‌كانی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی و هه‌روه‌ها هاووڵاتی تێدا كراوه‌ته ئامانج.
هاوکات ئاشکراشی کردووە، تێکڕای ئەو کەسانەی کەبەهۆی هێرشی تیرۆرستانەوە بوونەتە قوربانی گەیشتووەتە ٥١ کەس، کە تێیدا١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤١ کەسی تریش برینداربوون.
*سەرچاوە: میدیاکانی هەرێمی کوردستان
Your Comment