کوردپرێس:
پاش ئەوەی باسی دەرکردنی چەند ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی لەگەڵ لاهوور شێخ جەنگیی هاوسەرۆکی یەکێتی بڵاو کرایەوە ئاراس شێخ جەنگی ڕوونکردنەوەیێکی بڵاو کردەوە و دەشڵێت"ئەمڕۆ کاک عەتا سەراوی لە چاوپێکەوتنێکدا ناوی منی هێناوە، هاوكات کاک بافڵ هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان باسی ئەوەی کرد کە دەیەوێت بۆچوونی سەرکردایەتی وەربگرێت بۆ کۆبونەوە لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، نەک باسی دەرکردن و دوورخستنەوە".
ئەندامەکەى سەرکردایەتى یەکێتى ئاماژەى بەوەشکردوە کە هەموو ئامادەبووانی كۆبونەوەكە دەنگیان بەو پێشنیارەداو پێیان باش بوو کە کۆبوونەوە بکرێت.
هەروەها ئاراس شێخ جەنگی دەشلێت"نازانم كاك عەتا ئەو قسانەی لەكوێ هێناوە، یان چۆنی زیادکردوە من نازانم، دەمەوێ ئاشكرای بكەم كە من هەموو كات داوای کۆبونەوەی سەرکردایەتیم کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناو یەکێتیی لەسەربنەمای پەیرەو پرەنسیپە نەگۆڕەكانی حزبایەتی و بۆ خزمەتی یەكێتیی و خەڵكی كوردستان".
Your Comment