ئەمینداری یەکگرتوو لەبارەی قووتی هاووڵاتییانەوە داوای یارمەتی لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی لە دیدار لەگەڵ نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق جەختی کردە سەر پشتگیریی یۆنامی بۆ مسۆگەرکردنی قووتی هاووڵاتییان و داوای دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاویش بۆ هەڵبژاردنێکی پاک دەکات.

کوردپرێس:

نووسینگەى ڕاگەیاندنی ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند ڕۆژی یەکشەمە 20ی کانوونی یەکەمی 2020 سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، پێشوازیی له‌ جینین هینیس بلاسخارت نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان (یونامی) له‌ عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد.

بەگوێرەی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، له‌ دیداره‌كه‌دا کە شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردن و سه‌ركردایه‌تیی ئەو حیزبە ئامادەی بوون، باسیان لە‌ رێكارەکانی "چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی مووچه‌ و بودجه‌ و پرسه‌كانی پێكه‌وه‌ ژیان و كاری سیاسیی هاوبه‌ش" کردووە.

ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوو جەختیکردوەتەوە کە گه‌لی كوردستان بۆ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، چاوەڕوانیی زۆری هەیە له‌ رێكخراوی یونامی بە مەبەستی په‌رپاكردنی چاكسازی و دادپەروەریی و مسۆگه‌ركردنی قووتی هاووڵاتیان.

هاوکات سەلاحەدین بەهائەدین هه‌روه‌ها جەختیکردەوە‌ له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی گونجاو بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك به‌چاودێریی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق.

لەبەرامبەریشدا نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی یونامی سوپاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی كرد و جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌ "رۆڵی یه‌كگرتوو وه‌ك هێزێكی ئۆپۆزیسیۆن له‌ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ر و ته‌واوكاریی پرۆسه‌ی سیاسی".

News Code 393

Your Comment

You are replying to: .
captcha