کوردپرێس: هه‌رچه‌ند جار هه‌ندێک هه‌واڵ له‌باره‌ی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌می په‌نابه‌رانی بیانی له که‌ناراوه‌کانی تورکیا یان یۆنان بڵاو ده‌کرێته‌وه که هه‌ندێک جار له نێوان قوربانیاندا کوردی عێراقیش ده‌بینرێت. هه‌رێمی کوردستان پێش له هاتنی داعش له ساڵی 2014 و ته‌شه‌نه سه‌ندنی ته‌نگه‌ژه‌ی سیاسی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق دۆخێکی ئابووری زۆر باشی بوو و هه‌ندێک له شرۆڤه‌کاران به بۆنه‌ی پێشڕه‌وتی ئابووریی هه‌رێمی کوردستان به تایبه‌ت هه‌ولێر ئه‌و شاره‌یان به "دۆبه‌ی دووهه‌م" ناو ده‌برد.
شرۆڤه‌کاران پێیان وایه هه‌ندێک بابه‌ت سه‌ریان هه‌ڵدا بۆ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی کورده‌کانی عێراق -که هه‌ندێکیان به بۆنه‌ی باشتربوونی دۆخه‌که له ئه‌ورووپا به‌ره‌و هه‌رێمی کوردستان هاتبوونه‌وه- ئه‌و ناوچه‌یه بهجێبهێڵن و ته‌نانه‌ت خراپترین ڕێگا بۆ ده‌ربازبوون له دۆخی ئابووریی نه‌گونجاوی ئه‌و ناوچه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره کوردنشینه‌ی عێراق هه‌ڵبژێرن. هه‌ندێک بابه‌ت که بوونه‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌وڕووی قه‌یرانی ئابووری ببێته‌وه بریتییه له: بڕینی به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه‌وه به بۆنه‌ی فرۆشتنی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی نه‌وت، هێرشی داعش بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه و له ئه‌نجامدا چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی زۆربه‌ی کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان، دابه‌زینی بێوێنه‌ی نرخی نه‌وت و پشتئه‌ستووریی ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌رێمی کوردستان به فرۆشتنی نه‌وت، هاتنی به‌لێشاوی ئاواره‌کان له عێراق و سووریا و له ئه‌نجامدا کاره تهمێکهرهکانی به‌غدا دژ به هه‌رێمی کوردستان به دوای به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و ڕووداوه‌کانی 16ی ئه‌کته‌وبر که بوووههۆی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان کۆنتڕۆڵی 51 له‌سه‌دی قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆی له‌وان که‌رکووک و کێڵگه نه‌وتییه‌کان له‌ده‌ست بدات و نزیک به نیوه‌ی داهاته نه‌وتییه‌کانیشی که‌م ببێته‌وه.
عه‌بدولمه‌جید شوکری سه‌رۆکی ئیداره‌ی کۆچبه‌ران و ئاواره‌کانی پارێزگای دهۆک له هه‌رێمی کوردستان له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی ئه‌لجه‌زیره‌دا له‌باره‌ی ئاماری کۆچبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان که ده‌یانه‌وێت به‌ره‌و ئه‌ورووپا بچن ده‌ڵێت: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماری ئه‌و که‌سانه بڵاو ناکاته‌وه. به بۆچوونی من هۆکاری ڕانه‌گه‌یاندنی ئاماری کۆچبه‌رانی کورد له هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌یه که حکوومه‌ت نایه‌وێت خه‌ڵک نا‌ئومێد بن یان ئه‌وه‌ی که گه‌نجان هان بدرێن له‌م ناوچه‌یه کۆچ بکه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لجه‌زیره، هه‌ر ساڵ هه‌زاران که‌س له کورده‌کانی عێراق به‌ره‌و ئه‌ورووپا ده‌چن و له‌و سه‌فه‌ره‌دا متمانه به قاچاخچییانی مرۆڤ ده‌که‌ن و ژماره‌یێکی زۆریان به بۆنه‌ی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌م، خراپیی دۆخی که‌شوهه‌وا و یان ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن قاچاخچییانه‌وه گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
برزو ئێلیاس مامۆستای زانکۆی لینائۆی سوید به ئه‌لجه‌زیره‌ی ڕاگه‌یاندوووه که باشتربوونی دۆخی ئابووری هه‌رێمی کوردستان له ماوه‌ی ساڵانی 2003 بۆ 2013 بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که ژماره‌یێکی زۆر له‌و کوردانه‌ی که به‌ره‌و ئه‌ورووپا ڕۆیشتبوون بۆ هه‌رێمی کوردستان بگه‌ڕێنه‌وه به‌ڵام موناقشه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له ساڵانی 2013 و 2014 و دواتر دابه‌زینی زۆری نرخی نه‌وت و ڕاگرتنی پڕۆژه ژێرخانییه‌کان و که‌م بوونه‌وه‌ی سه‌رمایه‌دانه‌ریی بیانی بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌وڕووی قه‌یرانی ئابووری ببێته‌وه.
ناوبراو پێی وایه که نوخبه سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌رپرسی خراپتر بوونی دۆخی ئابووری هه‌رێمی کوردستانن.
ئه‌م مامۆستایه‌ی زانکۆ له‌باره‌ی هۆکاره‌کانی خراپتربوونی دۆخی ئابووری هه‌رێمی کوردستان و کارتێکه‌رییه‌که‌ی له‌سه‌ر کۆچ کردنی خه‌ڵک به‌ره‌و ئه‌ورووپا گوتیشی: له هه‌رێمی کوردستان هاوشێوه‌ی زۆربه‌ی ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین، حکوومه‌ت له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت؛ سیاسه‌ت، ئابوور و هێزی سه‌ربازی له ده‌ستی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی کوردستانه و ئه‌و بابه‌ته بێهیواییی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستانی لێکه‌وتۆته‌وه.
ناوبراو پێشی وایه که گه‌نده‌ڵی ئابووری و سیاسی ئه‌وه‌نده کارتێکه‌ری له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمی کوردستان هه‌بوووه که ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له خه‌ڵک ژیان و دۆخی ئابووریی ڕژێمی پێشووی عێراقیان به‌لاوه خۆشتره.
ڕاپۆرتی ئه‌لجه‌زیره به چیرۆکی خنکانی بنه‌ماڵه‌ی مه‌هاباد ئیسماعیل ژنه کوردێکی عێراقی ده‌ست پێده‌کات. ناوبراو له سه‌فه‌رێکدا که به شێوه‌ی قاچاخ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی به‌ره‌و یۆنان ئه‌نجامیان دا له ده‌ریای ئێژه‌ی تورکیا هاوژین و 4 منداڵه‌که‌ی له‌ده‌ست دا و ته‌نها ئه‌و له ناو به‌له‌مێکدا مایه‌وه که 34 سه‌رنشینی دیکه‌شی به بۆنه‌ی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مه‌که گیانیان له‌ده‌ست دا. 13 کوردی دیکه‌ی عێراقی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی مه‌هاباد به بۆنه‌ی وه‌رگه‌ڕانی ئه‌و به‌له‌مه به بۆنه‌ی ته‌واوبوونی سووته‌مه‌نی و هه‌وڵنه‌دانی قاچاخچی بۆ ڕزگار کردنیان و ته‌نانه‌ت خۆبواردن له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پۆلیسی تورکیا گیانی خۆیانیان له‌ده‌ست دا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment