کوردپرێس:
مزەفەر بەهمەن سوڵتانی بە مزەفەر خانی ڕەزاو ناسراوە و نووسەری کتێبی مێژووی پاشاکانی هەورامانە.
ناوبراو ڕۆژی ێنجشەمە 10ی گەڵڕێزانیساڵی 1397 لە گوندی ڕەزاوی سەربە شاری سەوڵاوای کوردستانی ئێران کۆچی دواییی کرد.
ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ئەو مێژوونووس و نووسەرە کوردە بە ئامادەبوونی نووسەران و لایەنگرانی فەرهەنگ و هونەری کورد و بنکە و ئەنجومەنە مەدەنییەکان و کەسایەتییە کۆمەڵایەتی و سیاسی و فەرهەنگییەکان بەڕێوە چوو.
مزەفەربەهمەن سوڵتانی کوڕی حسێن خانی ڕەزاو ساڵی 1301ی هەتاوی لە گوندی ڕەزاوی سەر بە سەوڵاوا لە پارێزگای کوردستان لە دایک بوو و خاوەن زانیاری و ئاگاداری لەبارەی مێژووی هەورامان و پاشاکانیئەو ناوچەیە بوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment