شیروان زرار: دادگای پێداچوونه‌وه‌ بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێم ڕای‌گه‌یاند: ڕه‌نگه‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان په‌سه‌ند بکات یان ڕه‌تی بکاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شیروان زرار وته‌بێژی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ دادگای پێداچوونه‌وه‌ کردوووه‌ و پێیان وتوووه‌ هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی تانه‌کان ته‌واو ببێت و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29ی تشرینی یه‌که‌می 2018 بڕیاری کۆتایی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان بده‌ن و ئه‌نجامه‌کان بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ کۆمیسیۆن.

ناوبراو ده‌شڵێت: بڕیاری ئه‌وان بڕیاری کۆتایییه‌ و دوای ئه‌وه‌ش ناوی پاڵێوراوه‌کان له‌لایه‌ن کۆمیسیۆنه‌وه‌ ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌کاریی خۆیان بکه‌ن بۆ یه‌که‌م دانشتنی په‌رله‌مان.

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی ٣٠ی ئه‌یلوول هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان به‌ڕێوه‌ چوو و شه‌وی ٢٠ی ئه‌م مانگه‌ش کاتژمێر ١٢:٠٠ی شه‌و كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێم ئه‌نجامی كۆتاییی هه‌ڵبژاردنی راگه‌یاند.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39146

Your Comment

You are replying to: .
captcha