بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاری مەنبج لە قەراخی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات لە ساڵی 2016دا لەلایەن هێزە کوردەکانی سووریاوە لە ژێر کونترۆڵی داعش دەرهێندرا و ئێستا بووەتە هۆی ناکۆکیی نێوان تورکیا و ئەمریکا. هێزە ئەمریکییەکان نزیک بە دوو ساڵە لە مەنبج بوونیان هەیە. تورکیا جەخت دەکاتەوە کە هێزە کوردەکان دەبێت ئەو ناوچەیە بەجێ بێڵن و بۆیەش لەگەڵ ئەمریکا لەسەر چوونەدەرەوەی هێزە کوردەکان لەو ناوچەیە لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا گەیشتەنە ڕێککەوتن.
هێزەکانی ئەمریکا و تورکیا لەچەند مانگی ڕابردوودا لە مەنبج دەستیان کردووە بە دەورییەی جیاواز و بە وتەی بەرپرسانی ئەرمریکا و تورکیا بەم زووانە دەورییەی هاوبەشی نێوان ئەو دوو هێزە دەست پێدەکات. بەڵام میلیتاری تایمز لە زاری چەند سەرچاوەیێکەوە ڕایدەگەیێنێتکە چەند گرووپێکی سەر بە تورکیا لە مەنبج هێرشیان کردوتە سەر هێزەکانی ئەمریکا، بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە هێزەکانی سەربە تورکیا تەقەیان لە هێزە ئەمریکییەکان کردووە.
شان ڕایان وتەبێژی هاوپەیمانانی دژە داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی میلیتاری تایمز ئەو هێرشەی پشت ڕاست کردۆتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی ئەرمریکا و هاوپەیمانان لە لایەن گرووپێکی چەکدارەوە تەقەیان لێکراوە و دەیشڵێت ئەو ناوتوانێت پشت ڕاستی بکاتەوە کە ئەو هێزانە سەر بە تورکیان. شایان ڕاین ڕایگەیاندووە ئەو هێرشە کە لە ڕۆژی 15ی تەشرینی یەکەمدا ڕوویداوە نابێتە هۆی سەرهەڵدانی تەنگەژە لە نێوان ئەمریکا و تورکیادا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment